Illustration av man som sitter vid dator och tittar på covidbevis.se

به‌ڵگه‌ی کۆڤید بۆ هاسانکردنه‌وه‌ی سه‌فه‌رکردن

به‌ڵگه‌لی کۆڤیدی دیجیتالی یه‌کێتی ئه‌وروپا (پێشتر به‌ ناوی به‌ڵگی سه‌وز) خزمه‌تێکی دیجیتالی به‌خۆڕای ئایینده‌یه‌ له‌وێ ده‌توانیت به‌ڵگه‌یه‌ک وه‌رگریت که‌ کوتراویت له‌ دژ کۆڤید-۱۹. خزمه‌تی به‌ڵگه‌ی کۆڤید ۱ی مانگی حه‌فت ده‌کرێته‌وه‌. ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌تای مانگی هه‌شت هه‌روه‌ها ده‌کرێت به‌ڵگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌بوونی کۆڤید-۱۹ و به‌ڵگه‌ی ساخ بوونه‌وه‌ وه‌رگریت له‌ ڕێگای خزمه‌تی به‌ڵگه‌ی کۆڤید.

چوارهه‌نگاو بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی دیجیتالی خۆت له‌ ۱ی مانگی حه‌فته‌وه‌

لێره‌ ئه‌و چوار هه‌نگاوانه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌ڵگه‌ی دیجیتالی خۆت وه‌رگریت له‌ مۆبایل، کۆمپیوتر یان کۆمپیوتری سه‌فحه‌یت.

  • خۆت بکوته‌. له‌ ماوه‌ی حه‌فت ڕۆژ کوتاندنه‌که‌ ڕاپۆرت ده‌کرێت بۆ تۆماری نه‌ته‌وه‌ی کوتاندن.
  • به‌ ناسنامه‌ی دیجیتالی بڕۆ ژووره‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی www.covidbevis.se (۱ی مانگی حه‌فت ده‌کرێته‌وه‌).
  • به‌ڵگه‌ی کوتاندنی خۆت وه‌رگره، بنووسه‌ ده‌ر یان پاشه‌كه‌وت بکه‌. به‌ڵگه‌که‌ هه‌روه‌ها به‌ ئوتوماتیکی ڕه‌وانه‌ی سندووقی دیجیتالی خۆت ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت هه‌بێت.
  • ئاماده‌ی به‌کارهێنان. له‌بیرت بێت که لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌و ڕێساگه‌لانه‌ بکه‌یت که‌ بره‌ویان هه‌یه‌ بۆ شوێنی سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌تۆ.

دوای کوتاندن چه‌ندین ڕۆژ پێده‌چێت (ئه‌وپه‌ڕی حه‌فت ڕۆژ) پێش ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌ڵگه‌ی کوتاندنی خۆت وه‌رگریت. ئه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ کوتاندنه‌که‌ی ئه‌نجام داوه ده‌بێت کاتی تۆمارکردنی زانیاریه‌کانی هه‌بێت له‌ تۆماری کوتاندنی نه‌ته‌وه‌ی

 

سه‌فه‌رکردن له‌ ئه‌وروپا هاسانتر ده‌کاته‌وه‌

به‌ڵگه‌ی دیجیتالی کۆڤید بۆ هاسانکردنه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ ماوه‌ی په‌تای گشتگیری کۆرۆنا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ دروست کراون له‌ نێو هه‌موو یه‌کێتی ئه‌وروپا.

به‌ به‌ڵگه‌یه‌کی دیجیتالی کۆڤید ئه‌تۆ به‌ هاسانی ده‌توانیت نیشان بده‌یت که‌ ئه‌تۆ:

  • کوتراویت له‌ دژ کۆڤید-۱۹
  • وڵامی نه‌بونت وه‌رگرتووه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی، یان
  • ساز بوویته‌وه‌ له‌ کۆڤید-۱۹(واته‌ وڵامی هه‌بوونت وه‌رگرتووه‌، نه‌ تاقیکردنه‌وه‌ی دژه‌ته‌ن)

له‌بیرت بێت که‌ ئه‌و وڵاته‌ی که‌ سه‌فه‌ری بۆ ده‌که‌یت بڕیار ده‌دات کام ڕێساگه‌ل بره‌ویان هه‌یه‌ له‌ ئه‌و وڵاته‌. خۆت به‌رپرسی لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌وه‌یت که‌ ئایا ئه‌و مه‌رجانه‌ی پڕ ده‌که‌یته‌وه‌ یان نه‌ بۆ سه‌فه‌ر کردن بۆ ئه‌و وڵاته‌.

ده‌ستگای ته‌ندروستی ئه‌له‌کترۆنیکی به‌رپرسی خزمه‌تی ئه‌له‌کترۆنیکی به‌ڵگه‌ی کۆڤیده‌ و به‌ڵگه‌ ده‌رده‌کات. ده‌ستگاکه‌ به‌رنامه‌ی کردنه‌وه‌ی خزمه‌تی ئه‌له‌کترۆنیکی به‌ڵگه‌ی کۆڤیده‌ هه‌یه‌ له‌ ۱ی مانگی حه‌فته‌وه‌یه‌. خزمه‌تی ئه‌له‌کترۆنیکی له‌سه‌ر بناخه‌ی بڕیاری یه‌کێتی ئه‌وروپایه‌ ده‌رباره‌ی به‌ڵگه‌ی کۆڤیدی دیجیتالی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا.

 

له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خزمه‌تی ئه‌له‌کترۆنیکی به‌ڵگه‌ی کۆڤید ته‌نیا کوتاندنی دژ کۆڤید-۱۹ تێدا ده‌بێت. له‌ ماوه‌ی حه‌فت ڕۆژ دوای کوتاندنه‌که‌ ده‌بێت تۆمار بکرێت له‌ تۆماری کوتاندنی نه‌ته‌وه‌ی و ئه‌تۆ ئه‌و کات ده‌توانیت به‌ڵگه‌ی کۆڤیدی خۆت بێریت. ئه‌تۆ پێویستت به‌ ناسنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنیکی سویدیه‌ بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ له‌ خزمه‌ته‌ ئه‌له‌کترۆنیکیه‌که‌.

ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ڵگه‌یه‌کی کوتانی ده‌وێت و ناسنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنیکی نیه‌ یان ناتوانێت ناسنامه‌ی ئه‌له‌کترۆنیکی به‌کار بهێنێت ده‌توانێت له‌باتی به‌کار هێنانی خزمه‌ته‌ ئه‌له‌کترۆنیکیه‌که‌ به‌ڵگه‌ی کۆڤیدی خۆی له‌سه‌ر کوتان به‌ نامه‌ بۆ ناونیشانی تۆمارکراوی خۆی له‌ دامی تۆماركردنی دانیشتووان وه‌رگرێت. فۆرمی ڕه‌زامه‌ندی هه‌یه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌ستگای ته‌ندروستی له‌ به‌رواری ۱ی مانگی حه‌فته‌وه‌.

هه‌ندێک وڵات له‌وانه‌یه‌ سه‌فه‌ركار وه‌رگرن که‌ ته‌نیا یه‌ک ژه‌مۆكه‌ یان ده‌رزیان وه‌رگرتوه‌. وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ (وو.د) زانیاری نوێی هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێساگه‌لانه‌ی که‌ بره‌ویان هه‌یه‌ بۆ وڵاتی جیاواز. ئه‌تۆ لێنکی ئه‌و زانیاریه‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌بینیته‌وه‌.

 

ئایا به‌ڵگه‌ی کوتان چی تێدایه‌؟

به‌ڵگه‌ی کوتانی ئه‌تۆ ئه‌مانه‌ی تێدایه‌:

  • ناو ئه‌تۆ، به‌رواری له‌دایکبوون و به‌رواری ده‌رکردن،
  • زانیاری ده‌رباره‌ی کوتوانت و له‌ چ کاتێک وه‌رتگرت
  • ناسنامه‌یه‌کی مۆڵه‌تننامه‌ی تایبه‌تی

زانیاری ده‌رباره‌ی کوتانه‌کان ڕاپۆرت ده‌کرێت بۆ تۆماری کوتانی نه‌ته‌وه‌ی (ئێن.ڤ.ڕ) و لای ده‌ستگای ته‌ندروستی گه‌ل پاشه‌كه‌وت ده‌کرێت.

له‌بیرت بێت که‌ چه‌ندین ڕۆژی پێده‌چێت (ئه‌وپه‌ڕی حه‌فت ڕۆژ) دوای کوتان پێش ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌تۆ بتوانیت به‌ڵگه‌ی کوتانی خۆت وه‌رگریت. ئه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ کوتانه‌که‌ی ئه‌نجام داوه‌ ده‌بێت کاتی هه‌بێت بۆ تۆمارکردنی زانیاریه‌کان له‌ تۆماری کوتانی نه‌ته‌وه‌ی.

درێژه‌دان به‌ گه‌شه‌پێدانی  به‌ڵگه‌ی کۆڤید

له‌ یه‌که‌م جۆری به‌ڵگه‌ی کۆڤید ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌کی تێدایه‌ که‌ نیشان ده‌دات که‌ ئه‌تۆ کوتراویت له‌ دژ کۆڤید-۱۹. ده‌ستگای ته‌ندروستی ئه‌له‌کترۆنیکی هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ کار ده‌کات که‌ به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌بوونی تاقیکردنه‌وه‌ی کۆڤید-۱۹ و به‌ڵگه‌یه‌کی ساخ بوونه‌وه‌ی تێدا بێت.

 

پرسیار و وڵام

پرسیار و وڵام