به‌م شێوه لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئه‌تۆ هه‌یه
له‌م لاپه‌ڕه‌یه ده‌توانیت زانیاری بخوێنیته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که چ که‌سێک ده‌توانیت ببینێت کام ده‌رمانت وه‌رگرتووه له لایه‌ن پزیشک و کام ده‌رمانت کڕیوه له ده‌رمانخانه. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها زانیاری وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی چۆن کار کردنه‌سه‌ر ئه‌و جۆره زانیاریه که له‌به‌رده‌ست چاوه‌دێری نه‌خۆش و چاوه‌دێری ته‌ندروستی و ده‌رمانخانه‌یه.
ئه‌تۆ ده‌توانیت ببینیت کام دهرمانگهل و شتومه‌کی دیکه‌ت بۆ نووسراوه و له ده‌رمانخانه کڕیوه، بۆ نموونه له خزمه‌ته دیجیتالیهکه به ناوی چاولێبوونی ده‌رمان "لهکهمێدێلس کۆڵهن". له به‌رواری ۱‌ی مانگی پێنجی ساڵی ۲۰۲۱وه دابه‌ش کردنی ئه‌و زانیاریه له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆشی و ته‌ندروستی هاسانتر ده‌بێت له کاتێک پێوه‌ندی به چاوه‌دێری ته‌ندروستی ده‌که‌یت. زانیاریه‌که هه‌یه له توماری لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی.
ئه‌تۆ نا‌توانیت داوای داوای تومارنهکردنی نوسخهکانت و ده‌رمانه وهرگیراوهکانت بکه‌یت له لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها نا‌توانیت داوای تومارنهکردنی زانیاری خه‌رجی زیاده بکه‌یت. به‌و هۆیه‌وه داوایه‌کی زیاد ده‌کرێت له پاراستنی زانیاریه‌کانی ئه‌تۆ - ته‌نیا کارمه‌ندانی گونجاوی ده‌رمانخانه و چاوه‌دێری ده‌توانن زانیاری ده‌رباره‌ی نوسخه و ده‌رمانه وه‌رگیراوه‌کانی ئه‌تۆ ببینن.
له کاتێک سه‌ردانی چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستی ده‌که‌یت
کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆشی و ته‌ندروستی پێویستیان به شایسته‌گیی دروسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زانیاری ده‌رباره‌ی نوسخه و ده‌رمانه وه‌رگیراوه‌کانی ئه‌تۆ ببینن. ئه‌وان هه‌روه‌ها پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌تۆیه بۆ بینینی زانیاریه‌که. ئه‌تۆ ڕه‌زامه‌ندی خۆت ده‌ده‌یت به پزیشک، په‌رستیار، پزیشکی ددان یان کارمه‌ندی چاوه‌دێری دیکه. له دۆخی ڕیزپه‌ڕیی ئه‌وان هه‌رچه‌ن ده‌توانن زانیاری ئه‌تۆ ببینن، بۆ نموونه له کاتێک ناتوانن داوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌تۆ بکه‌ن، بۆ نموونه له کاتێک بێهۆشیت.
بۆ ئه‌تۆ که نه‌خۆشی ژهمۆكهیت ئه‌وا ڕێساگه‌لی دیکه بره‌وی هه‌یه بۆ ئه‌تۆ تا نه‌خۆشی دیکه.
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وێت ڕه‌زامه‌ندی خۆت بده‌یت
کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستی بۆیان هه‌یه به بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌تۆ ببینن که ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ده‌رمانێکی تایبه‌تیت بۆ نووسراوه له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵانه‌ی ئاخر. ئه‌وه بۆ ده‌رفه‌تی زیاتر دان به چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستیه بۆ ناساندن و دژایه‌تی کردنی به هه‌ڵه به‌کار هاوردنی ده‌رمانه، بۆ نموونه ده‌رمان که وه‌ک ده‌رمانی مادده‌ی بێهۆشكار دیاری کراوه.
ئه‌گه‌ر ناته‌وێت کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستی زانیاری ئه‌تۆ ببینن
ئه‌تۆ مافی شاردنه‌وه‌ی نوسخه و ده‌رمانی وه‌رگیراوی تایبه‌تیت هه‌یه له کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆش. ئه‌و کات ئه‌و زانیاریه نیشانی کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستی نادرێت له کاتێک ڕه‌زامه‌ندی خۆت ده‌ده‌یت به ئه‌وان بۆ بینینی نوسخه و ده‌رمانه وهرگیراوهکانت. به‌ڵام به پێچه‌وانه ئه‌وان ده‌توانن ببینن که ئه‌تۆ زانیاریت شاردوه‌ته‌وه.
ئه‌تۆ ده‌توانیت چاولێبوونی ده‌رمان Läkemedelskollen به‌کار بهێنیت بۆ شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌ک له لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی. ئه‌تۆ ده‌توانیت له هه‌ر کاتێک بێت زانیاریه‌که هه‌متر ئاشکرا بکه‌یت.
هه‌رچه‌ن ئه‌تۆ زانیاریه‌ک شاراوه ده‌که‌یت له کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستی ئه‌وا ئه‌وان ده‌توانن ببینن، بۆ نموونه له ئه‌م دۆخانه‌ی خواره‌وه:
• ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ له دۆخێکی ته‌نگاوی دایت و نا‌توانیت ڕه‌زامه‌ندی خۆت بده‌یت
• ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ژهمۆكهی ده‌رمان بیت
• ئه‌گه‌ر زانیاریه‌که له یاداشتنامه‌ی نه‌خۆشی خۆته - ئه‌وا ئه‌تۆ پێویست ده‌کات زانیاریه‌که هه‌روه‌ها له
یاداشتنامه‌ی نه‌خۆشی خۆت شاراوه بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌توانن ئه‌وه ببینن.
شاردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رمان له‌وانه‌یه جێی مه‌ترسی بێت
ئه‌گه‌ر پزیشکه‌که‌ت نه‌توانێت زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌رمانه‌کانت ببینێت ئه‌وا دژوارتر ده‌بێت ده‌رمانت بۆ بنووسێت که دژایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌ن یان به خراپی له‌گه‌ڵ یه‌کتر بگونجێن. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که شاردنه‌وه‌ی زانیاری له‌وانه‌یه جێی مه‌ترسی بێت. ئه‌گه‌ر نوسخه و ده‌رمانی وه‌رگیراوه بشاریته‌وه ئه‌وا بۆ خۆت ده‌بێت ده‌رباره‌ی ده‌رمانه‌کانت بۆ کارمه‌ندانی چاوه‌دێری باس بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌کرێت چاوه‌دێریه‌کی باش و دڵنیات پێ بده‌ن.
شاردنه‌وه‌ی ده‌رمانی وه‌رگیراو به نوسخه‌ی كاخه‌زی
ئه‌تۆ ده‌توانیت ده‌رمانه وه‌رگیراوه‌کانی خۆت بشاریته‌وه که به نوسخه‌ی کاخه‌زی وه‌رتگرتووه یان وه‌ریده‌گریت به‌و شێوه که کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستی له سیسته‌مه‌کانی خۆیان نه‌یانبینن.
له به‌رواری ۱‌ی مانگی ساڵی ۲۰۲۱ نوسخه‌ی کاخه‌زی تۆمار ده‌کرێت، به هه‌ندێک ڕیزپهری، له لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌که وه‌رگریت. بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه وه‌رگیراوانه ئه‌وا ده‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌و نوسخه بشاریته‌وه که به‌ستراوه به‌و ده‌رمانه وه‌رگیراوه.
له کاتێک سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌یه‌ک ده‌که‌یت
بۆ ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی ده‌رمانخانه بتوانن شتوومه‌که‌کانی خۆت پێبده‌ن ئه‌وا هه‌میشه نوسخه‌کان و ده‌رمانه وهرگیراوهکانت ده‌بینن، به‌ڵام پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌تۆیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هۆی چاره‌کردن ببینن له سه‌ر نوسخه‌که.
ئه‌تۆ ده‌توانیت هۆی چاره‌کردن بشاریته‌وه
ئه‌تۆ ده‌توانیت زانیاری ده‌رباره‌ی هۆی چاره‌کردن له‌سه‌ر نوسخه‌که بشاریته‌وه. ئه‌گه‌ر به هه‌ڵسه‌نگاندنی کارمه‌ندانی ده‌رمانخانه پێویست به هۆی چاره‌کردنه بۆ ڕاده‌ست کردنی شتوومه‌که‌که‌ت ئه‌وا ئه‌وان پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندیه‌کی دیکه‌یه له لایه‌ن ئه‌تۆ.
نوسخه‌کانی ئه‌تۆ له‌وانه‌یه هه‌م هۆی چاره‌کردن و ئامانجی چاره‌کردنی تێدابێت. ئه‌تۆ ته‌نیا ده‌توانیت هۆی چاره‌کردن له‌سه‌ر نوسخه‌که‌ت بشاریته‌وه. کارمه‌ندانی ده‌رمانخانه هه‌رچه‌ن ده‌توانن ئامانجی چارهکردنهکه ببینن.
له کاتێک داوای ڕێنمای ده‌که‌یت ده‌رباره‌ی به‌کار هێنانی ده‌رمانه‌کانت
ئه‌گه‌ر کارمه‌ندانی ده‌رمانخانه ده‌یانه‌وێت نوسخه‌کان و ده‌رمانه وه‌رگیراوه‌کانی ئه‌تۆ ببینن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایت بکه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی شتێک ڕاده‌ستت بکه‌ن ئه‌وان کارمه‌ندانی ده‌رمانخانه پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌تۆیه. هۆی چاره‌کردن قه‌د له‌سه‌ر نوسخه‌که نانووسرێت له کاتی ڕێنمایکردن.
ئه‌گه‌ر نوسخه‌یه‌ک و ده‌رمانێکی وه‌رگیراوی نوسخه‌که‌ت شاردوه‌ته‌وه، یان ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که وه‌رتگرتووه به نوسخه‌ی کاخهزیهکه له کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستی، ئه‌وا ئه‌وه‌یش هه‌روه‌ها نیشانی کارمه‌ندانی ده‌رمانخانه نادرێت له کاتی ڕێنمایی. کارمه‌ندانی ده‌رمانخانه ناتوانن ببینن که ئه‌تۆ زانیاریت شاردوه‌ته‌وه له لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی.
ئه‌تۆ ده‌توانی چاولێبوونی ده‌رمان "" به‌کار بهێنیت
ئه‌تۆ ده‌توانیت زانیاری ده‌رباره‌ی نووسخهکانت و ده‌رمانه وهرگیراوهکانت به چه‌ندین شێوه ببینیت: له کاخه‌زی نووسراوهدهر له ده‌رمانخانه، له بازرگانیی ئه‌له‌کترۆنیکی ده‌رمانخانه و له خزمه‌تی دیجیتالی له چاولێبوونی ده‌رمان Läkemedelskollen. له چاولێبوونی ده‌رمان Läkemedelskollen ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌توانیت ده‌رمان بشاریته‌وه. ئه‌تۆ ده‌توانیت له هه‌ر کاتێک بێت زانیاریه‌که هه‌متر نیشان بده‌یته‌وه.
به هاسانکراوی ده‌توانین بڵێین که چاولێبوونی ده‌رمان Läkemedelskollen په‌نجه‌ره‌یه‌که به‌ره‌و لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی. ئه‌تۆ که لانی که‌م ته‌مه‌نت ۱۸ ساڵه و ناسنامه‌ی ئهلهکترۆنیکیت هه‌یه ده‌توانیت ئه‌م شتانه بکه‌یت له چاولێبوونی ده‌رمان:
• ئه‌و ده‌رمانانه ببینیت که ئه‌تۆ، منداڵه‌کانت له ژێر ۱۳ ساڵ و ئاژه‌ڵه‌کانی ماڵییت، به نوسخه
وه‌رتانگرتووه
• ببینیت له ده‌رمانخانه چ شتێکت وه‌رگرتووه
• مامه‌ڵه کردن و تۆمارکردنی وهكالهتنامه بۆ کاری ده‌رمانخانه
• ببینیت ماوه‌ی چه‌نێکت ماوه تا نرخداشكانی پارێزه‌ی خه‌رجی به‌رز بره‌وی هه‌یه
• کورته‌یه‌ک وه‌رگریت له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه که هه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌تۆ له لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی و
ئه‌مباری نوسخه‌ی ئاژه‌ڵ.
له ڕێگای ماڵپه‌ری ۱۱۷۷ ڕێنمای چاوه‌دێری یان ده‌ستگای ته‌ندروستی ئه‌له‌کترۆنیکی ده‌گه‌یته چاولێبوونی ده‌رمان Läkemedelskollen.
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی به‌کارهێنانی چاولێبوونی ده‌رمانت Läkemedelskollen نیه ئه‌وا ده‌توانیت پێوه‌ندی به ده‌ستگای ته‌ندروستی ئه‌له‌کترۆنیکی بۆ داوا کردنی شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌ک له لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی. ئه‌و کاته فۆرمێک وه‌رده‌گریت بۆ پڕکردنه‌وه و ناردنه‌وه بۆ ده‌ستگای ته‌ندروستی ئه‌له‌کترۆنیکی. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت فۆرمه‌که داوا بکه‌یت ئه‌وا پۆستی ئه‌له‌کترۆنیکی بنێره بۆ registrator@ehalsomyndigheten.se . ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌توانیت ته‌له‌فون بکه‌یت بۆ ئمه به ژماره‌ی ۲۰۰ ۷٦٦ - ۰۷۷۱.
زانیاریه‌کان ده‌کرێت شاراوه بن بۆ سه‌رپه‌رشت و وه‌کیل
کارمه‌ندانی چاوه‌دێری نه‌خۆش و ته‌ندروستی که ده‌ستڕه‌سی به نوسخه نووسینی ده‌رمانیان هه‌یه ده‌توانن زانیاری ده‌رباره‌ی نوسخه‌ی نه‌خۆشێکی مێردمنداڵ بشارنه‌وه به هۆی په‌نهانیی پارێزیی. ئه‌م زانیاریانه ده‌کرێت شاراوه بن له سه‌رپه‌رشتی نه‌خۆشێکی مێردمنداڵ و وه‌کیله‌که‌ی:
• نووسخه‌یه‌ک و ده‌رمانی وه‌رگیراوی یان له ئایینده وه‌رگرتنی نوسخه‌که
• هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که پێشتر وه‌رگیراوه به نووسخه‌ی کاخه‌زی
زانیاریه‌کان که شاراوه‌ن له سه‌رپه‌رشت و وه‌کیل له سه‌ر نووسراوه‌یه‌ک له لایه‌ن لیسته‌ی ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌ی نیشان نادرێن له ده‌رمانخانه، ئیدی هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ئه‌وه ببینێت. ئه‌وه هه‌روه‌ها بره‌وی هه‌یه بۆ نووسراوه‌ی له‌وجۆره له بازرگانی ئه‌له‌کترۆنیکی.
له ڕاپۆرتننامهی ده‌ستڕه‌سی ده‌توانیت ببینیت چ که‌سێک زانیاریه‌کانی ئه‌تۆی بینیوه
له چاولێبوونی ده‌رمان Läkemedelskollen ڕاپۆرتننامهی ده‌ستڕه‌سی ده‌توانیت ببینیت. لێره ده‌توانیت زانیاری ببینیت ده‌رباره‌ی چ کاتێک، له‌به‌ر چی، و کام ڕۆڵی پیشه‌یی و له‌به‌ر چی که‌سێک زانیاری ده‌رباره‌ی نوسخه‌کان و ده‌رمانه وه‌رگیراوه‌کانی ئه‌تۆی بینیوه.